بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبادیدا، پەرلەمانتارە کوردەکان بە فەرمی بانگهێشت نەکراون

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا ھیچ داواکارییەکی فەرمی بە فراکسیۆنە کوردەکان نەگەیشتووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و، کوردیش ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی بەشداریی تێدا بکات.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم تارق گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو کۆبوونەوەیەی باسی لێوە دەکرێت لەنێوان فراکسیۆنەکان و سەرۆکوەزیران بەڕێوە دەچێت تاوەکو ئێستا تەنها لە ڕاگەیاندنەوە باسی لێوە کراوە و، ھیچ داواکارییەکی فەرمی بە فراکسیۆنە کوردەکان نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی بەشداری لەو کۆبوونەوەیە بکەین."
(حاکم تارق گەردی) گوتیشی، ئێمە جارێ هەر لە ھەولێرداینە و نەگەڕاوینەتەوە بۆ بەغدا تا بچین بۆ ئەو کۆبوونەوەیەی سەرۆکوەزیران و فراکسیۆنە کوردەکان.
(گەردی) جەختیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا فراکسیۆنە کوردەکانیش ھیچ بڕیارێکیان نەداوە کە بەشدار بن یاخود نا.
بڵند ئیبراھیم




