٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"مووچەی ھیچ کەمئەندامێک نەبڕدراوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، مووچەی ھیچ کەمئەندامێک نەبردراوە و ئەوپارەی لەبەردەستی ئێمەدایە بەسەر کەمئەنداماندا دابەش دەکرێت، تاوەکو کاری پشکنین تەواو دەبێت و دواتر بەپێی رێنماییەکان کاری لەسەر دەکەین.

 

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (محەمەد ھاودیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مووچەی ھیچ کەمئەندامێک نەبڕاوە و ئەو پارەی لە بەردەستماندا بووە بەسەر ئەو ناوانەی کەمئەندامان دابەش دەکەین تاوەکو پشکنینەکان تەواو دەبن، کە پشکنینەکەیش تەواو بوو بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت کاری لەسەر دەکرێت."

 

گوتیشی، مووچەی کەس ڕانەگیراوە، تەنیا ئێمە لەگەڵ وەزارەتی داراییدا خەریکی ئەوە بووین ئەو پارەی کە تەرخان دەکرێت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە چەندە دواتر بەسەریان دابەش دەکرێت و، ئێمەش وامان کردووە و لە قۆناغی داھاتوو دابەشی دەکەین.

 

(محەمەد ھاودیانی) ڕوونیشی کردەوە، بڕیارمان داوە وەکو قۆناغی یەکەم بڕێک پارە بەوانە بدەین کە ھیچ دراماتێکیان نییە و ئێستا ئەوانەی کە لیژەی پزیشکییان بینوە و کەمئەندامەتییەکەیان سەلماوە، مووچەی خۆیان وەردەگرن.

 

باسی لەوەش کرد، مووچەی ھیچ کەمئەندامێک نەبڕدراوە و، هەر دەنگۆیەکی سیاسییە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار