٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بۆ خەڵكی خورماتوو دەركەوتووە پارتی خەمخۆریانه‌.. توركمان و عەرەبەكان ده‌بنه‌ پێشمەرگە"

سەرچاوە: KDP.info
 
خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو دەڵێ، حەشدی شەعبی و حەشدی توركمانی هیچ متمانەیەكیان لای خەڵك نەماوە و ئێستا سیاسەتی گوشار بەكار دەهێنن، بۆیە مەترسیی چۆڵبوونی شارەكە دەكرێت.
 
(ئەحمەدی شێخ لەنگەر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان جێگای متمانەی هەموو خەڵكی خورماتووە و لە ئێستادا و، ئەوەندەی كە دانیشتووانی ئەو سنوورە متمانەیان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە، چەند بەرانبەری ئەوە، توركمانی سوننە و عەرەبی سوننە متمانەیان بە هێزی پێشمەرگە هەیە، لە ماوەی رابردوویشدا جەختیان لەوە كردەوە كە دەبێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت".
 
 (شێخ لەنگەر) گوتی: "ئەو هێزەی پێشمەرگەیش كە بڕیارە بۆ گەنجەكانی شاری خورماتوو بكرێتەوە، توركمانە سوننەكان و عەرەبەكانیش بە هەمان شێوە داوا دەكەن شوێنیان لەناو ئەو هێزەدا بكرێتەوە".
دەشڵێت: "لایەنی بەرانبەر كە حەشدی شەعبی یان حەشدی توركمانییە، كاتێك لەگەڵیاندا گفتوگۆ و دانوستان دەكەین بۆ بابەتە جیاوازەكان، ئەوان رێز لە بەڵێن و پەیمانەكانی خۆیان ناگرن، ئەوەیش تەواوی شارەكەی بە كورد و توركمان و عەرەبەوە نیگەران كردووە، بۆیە ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بڕوات، شارەكە چۆڵ دەبێت".
 
بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی پارتی لە خورماتوو ده‌شڵێت، تا ئێستا نزیكەی هەزار كەس وەك خۆبەخش لەناو هێزی پێشمەرگەدا ناویان نووسیوە، بۆ زۆربەی خەڵكی ئەو سنوورەیش دەركەوتووە كە پارتی خەمخۆری ئەو سنوورە و هەموو كوردستانیشە".
 
 
 
كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار