كەركووكى: هێرشێكی داعشمان تێك شكاند.. پێشمەرگە هەموویان سهلامهتن

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ڕایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری مەنسوورییە هێرشێكی تیرۆیستانی داعشیان تێك شكاند و، پێشمەرگە قارەمانەكانیش هەموویان بێ زیان بوون.
(د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 3ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەی مەنسوورییە كە لیوای پێنج و یازدەی هێزەكانی پێشمەرگەی لێیە لەگەڵ سنووری میحوەری چوار و پێنج، سەرەتا دەستیان بە تەقە كرد و، پاشان هێرشیان هێنا، بەڵام هەر زوو پێشمەرگە قارەمانەكان لێیان هاتنە دەست و، هێرشەكەیان تێك شكاند و ڕاویان نان و بێدەنگیان كردن، ئێستایش ڕەوشەكە ئارامە".
(كەركووكی) گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە هەموویان بێ زیان بوون و، زیانەكانی تیرۆریستانی داعشیش تا ئێستا بە تەواوی بەدەستمان نەگەییشتووە."
نەشوان بەرزنجی




