٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شۆڕشی گوڵان هێز و توانایەكی دیكەی دایە بەر گەلی كورد"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا بەرپا بوو  كە گشت ناحەزانی كوردی سەرسام كرد و، ئۆمێدێكی گەورەشی بە گەلەكەمان بەخشی.

 

(عەلی عەونی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شۆڕشی گوڵان بەردەوامیدان بوو  بە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشەكانی دیكەی گەلی كورد، دژمنی ئێمە وای لە ئێمە كردووە كە بەردەوام دژی بوەستینەوە، بۆیە ئەو هیوا و ئاواتەی زیندوو كردەوە، كە لەو ساتە هەستیارەدا  شۆڕشی گوڵان بەرپا بوو كە گشت ناحەزانی كوردی سەرسام كرد و ئۆمێدێكی گەورەشی بە گەلەكەمان بەخشی."

 

 گوتیشی: "شۆڕشی گوڵان، هێز و توانایەكی دیكەی دایە بەر گەلی كورد،  ڕێگایەكی دیكەی بۆ لایەنەكانی دیكە كردەوە،  كە ئەو هەموو بارە بە تەنیا لەسەر ملی لایەنێك نەبێت، شۆڕشی گوڵان توانی  گەلی كورد پارت و لایەنەكان  ئاشنا بكات لەگەڵ یەكدی و جەبهەیەكی هاوبەش، شۆڕشی گوڵان بە سەرۆكایەتی (سەرۆك بارزانی)  وەك ئەندازیاری فكری خەباتی هاوبەش، كارێكی باشی كرد بەرەی كوردستانی دروست بوو، خوێندنەوەیەكی نوێی دایە لایەنەكان، ئەویش یەكدی قەبووڵكردن بوو، كە بۆ یەكەمجار پارتی دیموكراتی كوردستان سەركردایەتی شۆڕشی گوڵانی ڕاگەیاند توانیی بەربەستەكانی كوردستان بشكێنێت و، قۆناغی  پارتیزانی زیاتر بكات، كە تا ئێستایش حكوومەت و ئەو شتانەی بە دەست هاتوونە بەرهەمی بەشداری و هاوبەشی ئەو لایەنانەیە كە هەموومان پێكەوە لە دژی داگیركەران ڕاوەستان."

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار