٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی زەویوزاریان دابڕ کردووە، شکاتیان لێ دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرای كرد، زەویوزارێکی زۆر دابڕ کراوە و، لە دادگا سكاڵامان لەو کەسانەوە کردووە.

دكتۆر ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ گەڕاندنەوەی زەویوزارە دابڕكراوەكان دەسەڵاتی تەواوی داوەتە بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاكان بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەن و، لەلایەن داواكاری گشتی سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار كراوە، كە زەویوزاریان دابڕیوە.

لەبارەی گەیشتنی وەرزی بەروبوومی خۆماڵییش، دكتۆر ئەنوەر گوتی: "لە وەزارەت پلانی ساڵانەمان هەیە و، لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت و، ئێستا خەریكی دانانی باجین لەسەر بەرهەمی هاوردە بۆ ئەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێم لە بازاڕدا ساخ بكرێتەوە، بەرهەمی وڵاتانی دەوروبەر  زیان بە بازاڕی بەرهەمی خۆمانە دەگەیێنێ.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار