٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانکە ئەورووپاییەکەی وەبەرهێنان، بابەتی قەرزدان بە حکوومەتی هەرێم تاوتوو دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info- کۆنسەی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنی دوێنێیدا بڕیاری دا هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و ئەمڕۆش کۆنووسی کۆبوونەوەکەیان بڵاو کردەوە.

 

لەو بارەیەوە دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (ناوەندی هەواڵی ئازاد) گوتی: "نوێنەرانی هەر بیستوهەشت وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا ئیمزایان لەسەر کردووە و ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی نێودەوڵەتیی دراو قەرز بدەنە هەرێمی کوردستان و لەو قەرزانەی دەدەنە عیراق، مەرج دابنێن بۆ بەغدا کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێ بدات". هەر بە پێی لێدوانی ئاژگەیی، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەهەمان کاتدا بڕیاریان داوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن دەربارەی هاوکارییەکانی بانکە ئەورووپاییەکەی وەبەرهێنان تا هەر قەرزێک دەدرێنە عێراق، بەو مەرجە بیدرێتێ بەشی هەرێمی کوردستانی لێ بدا.

هەواڵی پەیوەندیدار