سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌ینێت، بڕیاره سه‌رۆكى هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییهكە بچنە به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق كۆ ببنه‌وه تا مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى كوردى بۆ به‌غدا پێبگهیەنن.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "بڕیاره سه‌رۆكى هه‌ر پێنج فراكسیۆنى كوردستانى بچنە به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) بكه‌ن و ئه‌و مه‌رجانه‌ى كورد هه‌یه‌تى بۆ گه‌ڕانه‌وه دهیگهیەنن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "به‌پێى دوازانیاریمان، كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كشه‌ممه‌ى دابێ ساز دەدرێ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌و مه‌رجانه‌ى كورد قه‌بووڵ بكات ئینجا له‌وانه‌یه ئێمه‌ى كورد بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا و به‌شدارى بكه‌ین له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان."
بۆ دانیشتنى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش كه داوا كراوه په‌رله‌مانتاران ئاماده بن و، لەوبارەوە (سلێڤانه‌یى) گوتى: "تا ئێستا به‌شداریى كورد دیار نییه له‌و دانیشتنه، چونكه سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستان بڕیار ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه و بهشدارىكردنمان له دانیشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران."
نەشوان بەرزنجی




