لە باشیك، پێشمه‌رگه پیلانێكى داعشانیان تێک‌شکاند

باشیك-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌ینێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك شكستیان به پیلانێكى تیرۆریستانى داعش هێنا و دوو خۆكوژیشیان لێ كوشتوون.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چەند خێزانێک ویستیان خۆیان بگه‌یەننه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه ژماره‌یان 12 كه‌س بوو، لەپا‌ڵ ئه‌وانیشەوە دوو خۆكوژى داعش هه‌بوون."
(ئه‌فه‌ندى) دەیشڵێت، "دواى هاتنه پێشه‌وه‌ى خێزانه‌كان، هه‌ر زوو ئه‌و پیلانه‌ى تیرۆریستانى داعش ئاشكرا بوو، هه‌ر دوو خۆكوژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگهوە ته‌قێنرانه‌وه و، شكست به پیلانه‌كه‌ى تیرۆریستان هێنراو خێزانه‌كانیش گه‌یشتن."
نه‌شوان به‌رزنجى




