سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ڵێنێكی به هه‌رێمی كوردستان دا

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (سه‌فین دزه‌یی) رایگه‌یاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاد و، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانیش به‌ڵێنیدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبووڵ بۆ ره‌وشی مڕۆیی، ئه‌م پرسه بخه‌نه به‌ر باس و داوای هاوكاری بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان بكرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی (سه‌فین دزه‌یی) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دای، له وته‌یه‌كیدا بوو له رێورسمی دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر به‌رپرسانی راگه‌یاندن و گوته‌بێژانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكوومی و سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم و رایگه‌یاند، میدیا به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی كه هه‌یه ده‌توانێ به گه‌یاندنی زانیاریی راست و دروست به هاووڵاتیان، متمانه له‌نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتیاندا دروست بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ده‌توانێ به ره‌خنه‌كانییه‌وه ته‌واوكاری كاروباری حكوومه‌ت بێت. بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م رۆڵه‌ی میدیا ئاماژه به دروستبوونی ئه‌و دیفاكتۆیه كرد كه گه‌لی كورد له دوای راپه‌رینه‌وه به‌هۆی میدیاوه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لای خۆی راكێشا كه ئه‌نجامه‌كه‌شی دروستبوونی ناوچه‌ی دژه‌فرین و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ بوو.
هه‌روه‌ها گوتی میدیا مافی ره‌خنه‌گرتنی هه‌یه، به‌ڵام نابێت به‌هۆی لێدوانێكه‌وه گومان دروست بكات، كه به‌هۆی ره‌خنه‌كانییه‌وه، ته‌واوكاری كاروباری حكوومه‌ته و ده‌توانێ متمانه له‌نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتیان دروست بكات، كه ره‌خنه‌كانیان ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگرێت و سوودیش له را و سه‌رنجییان وه‌ربگرێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی رێنمایی بۆ یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كرد كه به‌ده‌رچوونی رێنماییه‌كانی ئه‌م یاسایه، چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری له لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئاسانتر ده‌بێت، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له گفتوگۆداین.
(سه‌فین دزه‌یی) به ده‌ستخوشی و سوپاسكردنی به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكوومی و سه‌ربخۆكانی هه‌رێم كه به كه‌می ئیمكاناته‌وه به باشترین شێوه كاریان كردووه، داوای كرد هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا به‌هێزتر بێت و بتوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر زانیاری پێویست بگه‌یننه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها هیوای به‌رده‌وامبوون و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
پاش دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر به‌رپرسانی به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكوومی و سه‌ربخۆكانی هه‌رێم، گوته‌بێژی حكوومه‌ت له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندێكی هه‌رێم بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند)، كه تیایدا باس له شه‌ڕی دژی داعش، ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێم، پێدوایستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ری دژی تیرۆر و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرا.
(دزه‌یی) له‌مباره‌وه گوتی، ئه‌ندامه سه‌ربازییه‌كانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم لیستێك له پێداویستییه‌كانیان له بواری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مه‌شق و راهێنان پێشكه‌ش كرد، كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به به‌رزنرخاندنی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، رایگه‌یاند ناوچه‌یه‌كی زۆریان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كردووه. سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانیش به‌ڵێنیدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوول بۆ ره‌وشی مڕۆیی، ئه‌م پرسه بخه‌نه به‌ر باس و داوای هاوكاری بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان بكرێت.




