پاتریاكی كلدانه‌كان له جیهان، بۆ گەنجانی کریستیان: بڕۆنە ریز پێشمەرگەوە
__2016_05_24_h17m5s24__HK.jpg)
ئاژانسەکان -KDP.info- پاتریاكی كلدانه‌كان له جیهان پرۆسه‌ی چه‌كداركردنی کریستیانەکان له عێراق بە هه‌نگاوێكی (نامباره‌ك) وه‌سف ده‌كات.
لویس ڕافائێل ساكو، پاتریاكی كلدانه‌كان له جیهان پرۆسه‌ی چه‌كداركردنی کریستیانەکان له ناو میلیشیا چەکدارییەکانی عێراق بەمەبەستی شه‌ڕی داعش به هه‌نگاوێكی (نامباره‌ك) وه‌سف کرد و، داوای له گه‌نجانی مه‌سیحی کرد خۆیان له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا ڕێک بخەن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، کە لە ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتیدا بڵاو کراوەتەوە، لویس ڕافائێل ساكۆ، ده‌ڵێت: "بڕیاری چه‌كداركردنی مه‌سیحییه‌كان له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی نایاساییدا له عێراق بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانیان له ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشی تیرۆریست، هه‌نگاوێكی ناپیرۆز و گوماناوییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر کریستیانە‌كان دروست ده‌كات و بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامە‌كه‌دا، پاتریاكی كلدانه‌كان له جیهان، داوا له ئه‌مریكا و هێزه هاوپەیمانەکان دەکات پشتیوانی له پێشمەرگە و هێزە یاساییەکانی عێراق بكه‌ن كه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه. ئەوەشی وت کە "بڕیاری كۆنگریسی ئه‌مریكا به چه‌كداركردنی هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق به مه‌سیحی و، ئێزدییەکانەوە ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوی، چونكه فره‌جۆریی هێزه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵات دروست ده‌كات". هه‌روه‌ها داوا له گه‌نجانی مه‌سیحی ده‌كات كه خۆیان ڕیكبخه‌ن له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ دابینكردنی پاراستنیان له ڕووی یاساییەوە، چونكه وەک لویس ڕافائێل ساكۆ گوتی "له سایه‌ی ڕێكخستنێكی یاساییدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی هێزه یاساییه‌كان مه‌ترسی له سه‌ریان دروست ده‌كات و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت"




