هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند

حه‌ردان-KDP.info- فەرماندەی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگه‌ی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كولات هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شكاند و زیانێكی باشیان به تیرۆریستانی داعش گه‌یاندووه .
لیوا (هاشم سیته‌یی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیرۆریستانی داعش له نزیك چیای سینۆ له میحوه‌ری حه‌ردان ناوچه‌ی كولات هێرشیان كرد هێنا بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وریان و، هه‌میشه چاوكراوه‌ن و نه‌یانهێشت نزیك ببنه‌وه لێیان و هه‌ر زوو به هاوەن و ئارپیجی و دۆشكه و بیكه‌یسی بە نیو سه‌عات هێرشه‌كه‌یان تێك شكاند."
(سیته‌یی) گوتیشی: "بێگومان تیرۆریستانی داعش زیانیان هه‌بوو بۆیه‌ش هه‌ر زوو هه‌ڵاتن و نه‌یانتوانی نزیك ببنه‌وە."
نەشوان بەرزنجی




