٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵەیی: بۆ خەڵكی كەركووك، پرۆژەیەكمان پێشكەشی ئەنجوومەن كردووە

سەرچاوە: KDP.info
كەركووك–KDP.info- قایمقامی پارێزگای كەركووك دەڵێت، پرۆژەیەكیان ئامادە كردووە لە بەرژەوەندیی خەڵكی ڕەسەنی شاری كەركووكدایە تا كارتی زانیاریی تەنیا بە خەڵكی كەركووك بدرێت، چونكە خەڵكێكی زۆر لە بەغداوە ھاتوونە و داوای دامەزراندن دەكەن.

 

(كامیل ساڵەیی)، سەبارەت بە مەترسیی گۆڕینی دیمۆگرافیا (جووگرافیای دانیشتوان)ـی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەكە لە بەغداوە خەڵكێكی زۆر دەنێردرێت بۆ دامەزراندن لەم پارێزگایە، خەڵكێكی زۆر ڕووی لە كەركووك كردووە كە بەشێك لەوانە داوا دەكەن نیشتەجێی كەركووك بن كارتی زانیاری دەربھێنن وەك كەركووكییەك مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، بۆ ئەو ھۆكارانە ھەستاین بە پێشكەشكردنی پڕۆژەیەك بە ناوی (ڕێوشوێنەكانی نێشتەجێبوون لە كەركووك) ھەموو بابەتەكان دەگرێتەوە بە پلەی یەك ھەموو ئاسانكارییەك بۆ خەڵكی كەركووك دەكرێت، بەڵام ئەوانەی بۆ كاتێكی دیاریكراو ھاتوونەتە كەركووك، نابێت دابمەزرێن لە كەركووك و ئێمەیش پشتگیرییان لێ ناكەین، یان بۆ خویندن لە زانكۆكانی كەركووك تەنیا بە ڕەزامەندی نەبێت، لەگەڵ كۆمەلێك بابەتی تر سەبارەت بە ڕێكخستنی ئەم كێشانەی شاری كەركووك."

 

(ساڵەیی) گوتیشی: "ئێمە ڕێز لەو خەڵكانە دەگرین كە دێنە كەركووك، بەڵام ناکرێ ھەرچیەکیسن بیەوێت بۆیان بكرێت، ئێستا ئێمە ئەم پڕۆژەیەمان داوەتە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و چاوەڕێی وەڵامێكین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ئەم پڕۆژەیەیشمان خزمەتكردنە بە خەڵكی ڕەسەنی شاری كەركووك."

 

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار