"عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك ده‌ستیان له به‌غدا شۆریوه.. خه‌ریكى گفتوگۆكردنن له‌باره‌ى ڕیفراندۆمه‌وه"

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك ده‌ڵێت، عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك ئێستا خه‌ریكى گفتوگۆكردنن له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و زۆربه‌یشیان به‌تایبه‌تى سوننه‌كان ده‌ستیان له به‌غدا شۆریوه و به‌ته‌ماى گه‌ڕانه‌وه نین بۆ به‌غدا یاخود چاوه‌ڕێكردن له‌وه‌ى یارمه‌تییان بدات.
لیوا (هه‌لۆ نه‌جات) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى گوتى: " ئێستا عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك خه‌ریكى گفتوگۆكردنن له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و زۆربه‌شیان به‌تایبه‌ت سوننه‌كان ده‌ستیان له به‌غدا شۆریوه و به‌ته‌ماى گه‌ڕانه‌وه نین بۆ به‌غدا یاخود چاوه‌ڕێکردنیان له‌وه‌ى یارمه‌تییان بدات."
پێوه‌ست به‌و پرسیارانه‌ى كه له‌باره‌ى ریفراندۆمه‌وه هه‌یانه (نه‌جات) گوتى: "پرسیاره‌كانیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان تا چ ڕاده‌یه‌ك پشتگیریى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌كات كه به‌یانى ده‌كه‌ونه سنوورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌شدار ده‌بن، یاخود چۆن له وه‌فده ئیدارییه‌كاندا ناوى عه‌ره‌ب دێت و چۆن ناویان له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان دێت، ئه‌م جۆره پرسیارانه‌یان هه‌یه و به‌پێى زانیارییه‌كانیشمان، خه‌ڵكه‌كانیان به‌تایبه‌ت مامۆستایانى زانكۆیان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانیان ئه‌وانه‌ى شاره‌زاییان نیه، پێویسته یارمه‌تییان بدرێت له‌و بواره بۆ پاراستنى مافه‌كانیان له داهاتوودا."
به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك ده‌شڵێت، "هه‌ندێك له عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان به ئاشكرا ڕاى خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌ندێكیشیان ڕاى خۆیان له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌بڕن، وه‌ك عه‌شیره‌تى جبوور و عوبێد كه دوو عه‌شیره‌تى زۆر گه‌وره‌ن له شارى كه‌ركووك و پشتگیری‌یان هه‌یه و، سه‌رقاڵن به‌وه‌ى به‌چ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكى خۆیان قه‌ناعه‌ت پێ بێنن ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام درا به‌شدار بن، به‌ڵام لیستى عه‌ره‌بى نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا تا ئێستا هیچ جووڵه‌یه‌كمان لێ نه‌بینیوون."
نه‌شوان به‌رزنجى




