سۆران کەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ ریفڕاندۆم ساز دەدات

سۆران-KDP.info- وا بڕیارە کە میکی دی، دانیشتووانی دەڤەری سۆران بە رێپێوانێكی جەماوەری، ڕێككەوتننامەی سایكس-پیكۆ شەرمەزار دەكەن و دروشمی "بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم" بەرز دەكەنەوە.
(ئیسماعیل ئیبراهیم) رێكخەرێكی ئەم رێپێوانەیە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەیانی(ئەمڕۆ سێشەممە) بە ئامادەبوونی دانیشتووانی دەڤەری سۆران و لایەنە سیاسییەكان رێپێوانێكی بەرفراوان لە فلكەی پێشمەرگە بەرە و گۆڕەپانی وەرزشی سۆران بەڕێوە دەچێ.
گوتیشی: لەو ڕیپێوانەدا پشتگیری لە هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بە دروشمی (بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم) دەكەین".
رابین شێروانی




