"سەرمایەگوزاری لە کەرتی پیشەسازیی نەوتی هەرێمدا گەشە دەکات"

ئاژانسەکان-KDP.info- پێگەیەکی تایبەت بە کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی سەرمایەگوزاری دەکات لە کەرتی پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
پێگەی (عێراق ئۆیڵ ڕێپۆرت)، کە تایبەتە بە کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە بەدواداچوونێکدا بۆ کاری ئەو کۆمپانیا بیانییانەی کە لە بواری وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا ئاستی سەرمایەگوزاری لە کەرتی پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەتایبەت دوای سەقامگیریی پێدانی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.




