شاندێکی په‌رله‌مانى عێراق لەگەڵ پارتیدا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، بڕیاره ئەمڕۆ بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان شاندێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی (سەلیم جبوری) سەردانی ھەولێر بکەن.
(ئەردەلان نورەدین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شاندێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەسەرۆکایەتی (سەلیم جبوری) سەرۆکی پەرلەمان، ئەمڕۆ سەردانی ھەولێر دەکەن و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبنەوە.
(نورەدین) گوتیشی: "مەبەست لەوسەردانە بۆ ئەوەیە کە پەرلەمان کارا بکرێتەوە."
بڵند ئیبراھیم




