٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاڤگە ئەحمەد: به‌ره‌ی چاكسازی له‌ هه‌ڵوێستی كورد و سه‌رۆك بارزانی زۆر ڕازییه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كۆتلەی چاكسازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی زۆر ئەرێنییان بینیوە.

(تاڤگە ئەحمەد) ئەندامی بەرەی چاكسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "كۆبوونەوەی شاندی بەرەی چاكسازی (پەرلەمانتارە مانگرتووەكان) لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورددا ئەرێنی بووە و، كورد ڕازین بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەو مەرجەی ڕێككەوتن و شەراكەت بەرچاو بگیرێت، ئێمەیش وەك بەرەی چاكسازیی پەرلەمان، ئەوەمان پێ پەسەندە و دەبێت پشكی كورد بپارێزرێت."

(تاڤگە ئه‌حمه‌د) ڕوونی كردەوە: "ئەو شاندەی ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كوردستان و پەرلەمانتارە كوردەكاندا دانیشت، زۆر ڕازییە بە هەڵوێستی كورد و (سەرۆك بارزانی)، هەموو ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی خراونەتە ڕوو جێگەی ره‌زامه‌ندیین."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار