زە ناشناڵ: 603 منداڵی ئێزدی لەژێر دەستی داعش ئازاد كراون

ئاژانسەکان-KDP.info- سایتی (زە ناشناڵ) ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە دەربارەی ڕزگاركردنی ئەو منداڵە ئێزدییانەی لە ژێر دەستی داعش بوون و ڕاهێنانی سەربازییان پێكراوە و دەڵێ"بەپێی داتایەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا 603 منداڵی ئێزدی لەژێر دەستی داعش ڕزگار كراون کە پرۆسەی ڕزگارکردنیان لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم تایبەت بە دۆسیەی ڕزگارکردنی دیلە ئێزدییەکانی دەستی داعشەوە ئەنجام دراوە".
لە ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە کە 13 لەو منداڵانە لەلایەن داعشەوە ڕاهێنانی سەربازییان پێکراوە، هەروەها منداڵێك دیداری لەگەڵ ئەنجام دراوە كە ڕاهێنانی سەربازیی داعشی وەرگرتووە و خۆی و دایكی و خوشك و براكانی ڕزگار كراون و دەڵێت ئێزدییەكان لەلایەن ئۆفیسی ناوبراوی سەرۆکی حکومەتەوە کار بۆ ئازادكردنیان دەکرێت.




