٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە بە ئەنقەست تەقەیان لە پەڕەشووتوانەکەی دھۆک کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دھۆک ئاشکرای کرد، چەکدارانی پەکەکە بە ئەنقەست تەقەیان لە وەرزشوانێکی پەڕەشووت کرد و، برینداریان خست.

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دھۆک (ڕاید ھێمن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەرزشوان (ویسام) بە پەڕەشووتەوە چووەتە ئاسمانی دەڤەری ئامێدی و خەریکی خۆڕاھێنان بووە، لە پڕێکدا پەکەکە دەیدەنە بەر گوللە؛ ویسان ٣ گوللەی بەرکەوتووە و، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دهۆک کراوە."

 

(ڕاید ھێمن) گوتیشی، دیارە چەکدارانی پەکەکە بە ئەنقەست گوللەیان گرووەتە ئەو پەڕەشووتوانە؛ بەڵام بەو حاڵەیشەوە لێکۆڵینەوە ھێشتا بەردەوامە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار