گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکووکدا دەستگیر کرا
_(1)__2016_05_22_h15m58s51__HK.jpg)
کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ھێزەکانیان گەورە بەرپرسێکی تاوانباری داعشیان دەستگیر کردووە.
بەرپرسی پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو گەورە تیرۆریستەی داعش لە ھەواڵگریی عێراقەوە داوا کرابوو؛ ئەو بەرپرسە گیراوەی داعش دەستی لە دەیان کاری تیرۆریستیدا ھەبووە؛ لەوانە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و کوشتن ودانانەوەی مین و کردەوەی دیکە. خۆی خزاندوبووە ناو کەرکووکەوە و نیازی وا بوو گوایە لەوێیشەوە بچێت بۆ مووسڵ."
عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، زانیارییان پێمان دا و، توانیمان ئەمڕۆ دەستگیری بکەین؛ ئەو گەورە بەرپرسەی داعش وەختی خۆیشی قاعیدە بووە.
بڵند ئیبراھیم




