فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا: ئه‌مه‌ریكا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا ده‌كات

هه‌ولێر-KDPinfo- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كورستان رایده‌گه‌یێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كاندا قسه‌یان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی پارێزگاری له ناوچه كوردنشینه‌كان و پارێزگاری له ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستانه.
موقەدەم (دلۆڤان ڕۆڤاری) كه فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستانه، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، نوێنەری تایبەتیی (باراک ئۆباما) سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دا گفتوگۆی کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه تا هێزی پێشه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
(دلۆڤان ڕۆڤاری) گوتی: "لەم دۆخەدا ڕۆژئاوای کوردستان پێوستیی زیاتری بەھێز ھەیە تا بتوانێت ڕووبەڕووی رێکخراوی توندڕۆی داعش ببێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: ''ئه‌مه‌ریكاییه‌كان باش له‌وه دڵنییا بوون كه هێزی پێشه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانستی مه‌شق و راهێنانیان بینووه و ده‌توانن پارێگاری له ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت و ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێنه‌وه.''
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه باسی لەوەیش کرد، کە هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا مەشقی سەربازیی پێشکەوتوویان پێکراوە، ژمارەیەکی زۆری چەک و جبەخانەیشیان هەیە، بۆیە ئەمه‌ریکا هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدات بۆ رۆژئاوای کوردستان.
پێشه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا ماوه‌ی 4 ساڵه دامه‌زراوه و ئێستا له به‌ره‌كانی جه‌نگ بەشداریی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕۆی داعش لە باشووری کوردستان دەکەن و، له‌و پێناوه‌یشدا قوربانییان داوه.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




