عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى زو‌ممار و ڕه‌بیعه و عه‌وینات له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان

زو‌ممار-KDP.info- به‌رپرسى ناوچه‌ی زو‌ممار ده‌ڵێ، چونكه له مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ڕازین، هۆزه عه‌ره‌به‌كانى زو‌ممار و ڕه‌بیعه و عه‌وینات، له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر سنووری ئیداریی هه‌رێمى كوردستان .
(ساڵح میرانى)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند، زو‌ممار و ڕه‌بیعه و تا ده‌گاته شنگال، له ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به حكوومه‌تى عێراقه، به‌ڵام ئه‌و خزمه‌ته‌ى به ناوچه‌كه ده‌كرێت به‌ر له هاتنى تیرۆریستانى داعش و، ئێستایش كه هه‌مووى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش به‌و ناوچانه ده‌كرێت، هاوكات هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له‌وكاته‌ى ئه‌و ناوچانه‌یان ئازاد كردوون، عه‌ره‌به‌كان هه‌ر له شوێنى خۆیان مانه‌وه و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاو و جیاوازیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناوچه‌ی زومماری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه عه‌شیره‌ته‌كانى (جبوور و شه‌رابى و شه‌مه‌ران و عه‌رعور و معمارى و ته‌یا) پێكی ده‌هێنن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و سنوورانه به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت هه‌موویان به به‌ڵێ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌بن و به‌شدارى ده‌كه‌ن.''
ئه‌و ده‌ڵێ ته‌نیا داواكاریی ئه‌وان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه، ڕێزیان لێ بگیرێت و ناوچه‌كه‌یان بێخزمه‌ت نه‌مێنێته‌وه، له راستیشدا هه‌ردوو به‌رجه‌سته بوون و له‌لایه‌ن میحوه‌ر و به‌رپرسانى ئیدارى و ئه‌منییشه‌وه خزمه‌تیان ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستیان باش و ئه‌رێنییه.
(میرانی) گوتیشى: "زو‌ممار خۆى ناوچه‌یه‌كى كوردییه به ده‌یان شه‌هیدمان له‌پێناوى داوه و عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌و ڕاستیه ده‌ڵێن، به‌ڵام كورد و عه‌ره‌ب پێكه ده‌ژیێن و نێوانیشمان زۆر باشه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى حیزبى و حكوومیش هه‌روایه.''
نەشوان بەرزنجی




