حه‌شدی شه‌عبی خه‌ریكی گۆبه‌ندێكه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی لێدوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، حه‌شدی شه‌عبی لە ناحیەی سلێمان بەگ و داقووق و خورماتوو و ده‌ره‌وه‌یشیدا، هێزیان كۆ كردووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێنیش له‌جوڵه‌دان، به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێ، جووڵانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵۆزی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزێكی نادیار له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ ده‌ستی كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان، كوژراو و بریندار له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، (عامر ره‌فعه‌ت) به‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت ئه‌و پێكدادانه له‌نێوان گرووپێكی توندڕۆی حه‌شدی شه‌عبیدا بووه، بۆیه ئێستا حه‌شدی شه‌عبی به بیانووی هێرشكردنه سه‌ریان هێزیان له چه‌ند شوێنێك كۆ كردووه‌ته‌وه و له جموجۆڵێكی گوماناویدان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا نییه و بیانوو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و (عامر ره‌فعه‌ت)یش حه‌شدی شه‌عبیش ده‌بێ خه‌ریكی گۆبه‌ندێك بێ و گوتیشی: "هه‌ركه‌سێك رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكات ده‌بێت ئه‌و لایه‌نی به‌رپرسیار بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه و هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌و ناوچانه و، به‌رپرسیاره‌تییش له ئه‌ستۆ بگرێ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌عدی و ئامرلی و ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین بازگه‌یان داناوه، كه به‌ئاره‌زووی خۆیان یاریی به باری ئه‌منیی ناوچه‌كه‌وه ده‌كه‌ن.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




