" ١٤٤کەسی دیکە خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە"

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك دەڵێ، ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: " ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19خێزان له سنوورى قه‌زاى حه‌وێجه‌ى ژێر ده‌ستى تیرۆیستانى داعش هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه له 126 كه‌س پێكدێن و، له‌لایه‌ن پۆلیسى ته‌ركه‌لان ڕه‌وانه‌ى كه‌مپى له‌یلان كران".
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى :" هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو خێزانى دیکەیش كه له 18 كه‌س پێكهاتبوون و خه‌ڵكى سه‌ڵاحه‌دین بوون، خۆیان گه‌یانده سنوورەکانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
نەشوان بەرزنجی




