مه‌سروور بارزانی: ناکرێ گەلی کورد بە بارمتەی هەڵە مێژووییەکان بمێنێتەوە..کاتی گوێگرتنە لە گەلی کورد

هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ناكرێ گه‌لی كورد به بارمته‌ی هه‌ڵه مێژووییه‌كان بمێنێته‌وه و كاتی هاتووه گوێ له ده‌نگ و ویستی گه‌لی كورد بگیردرێ، كه ده‌یه‌وێ به ئاشتیانه و له‌رێگه‌ی رای خه‌ڵك له عێراقێكی نا سه‌قامگیر و ناجێگیردا جیا بێته‌وه، كه به‌درێژایی ئه‌م به زۆر پێكه‌وه لكاندنه به‌رده‌وام ئامانجی سیاسه‌تی نكۆڵیكردنی به‌غدا بووه و هیچ كات هه‌رێمی كوردستانی به هاوبه‌شی راسته‌قینه قبوڵ نه‌بووه و نییه.
ئه‌مڕۆ ٢١/٥/٢٠١٦ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له جاكوب پرادا بالیۆزی رۆمانیا له عێراق ئاماژه‌ی به میكانیزمی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه كرد به شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌ك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ربه‌خۆییان له ناسنامه‌ی خۆیاندا هه‌بێت و بڕیاری گه‌ل وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر سه‌یر بكرێ.
له‌و دیداره‌دا، كه په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش تاوتوكرا، مه‌سروور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستای جه‌نگ دژ به تیرۆریستانی داعش و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گورزی كه‌مه‌رشكێن له داعش بوه‌شێنێ و پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی پێ بكات.
له‌لای خۆیه‌وه بالیۆزی رۆمانیا باسی له‌وه كرد، كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كان ده‌كات، كه به چ رێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دێته‌دی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئاماژه به‌وه درا، كه پێداگیریكردن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌ڵه مێژووییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه و پێویسته جیاوازییه‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌رچاوبگیرێت. په‌یوه‌ند به‌م پرسه‌وه (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناكرێ گه‌لی كورد به بارمته‌ی هه‌ڵه مێژوویه‌كان بمێنێته‌وه و كاتی هاتووه گوێ له ده‌نگ و ویستی گه‌لی كورد بگیردرێ ، كه ده‌یه‌وێ به ئاشتیانه و له‌رێگه‌ی رای خه‌ڵك له عێراقێكی نا سه‌قامگیر و ناجێگیردا جیا بێته‌وه، كه به‌درێژایی ئه‌م به زۆر پێكه‌وه لكاندنه به‌رده‌وام ئامانجی سیاسه‌تی نكۆڵیكردنی به‌غدا بووه و هیچ كات هه‌رێمی كوردستانی به هاوبه‌شی راسته‌قینه قبوڵ نه‌بووه و نییه.
هه‌روه‌ها پته‌وكردن و درێژه‌دان به هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




