وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران ڕێك دەخرێت
__2016_05_21_h16m8s30__HK.jpg)
سەرۆكی لیژنەی كشتوكال لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، ئەمساڵ سیستەمی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان گۆڕنكاری بەسەردا دێت و چەندین پێشنیارمان ئامادە كردووە.
دلێر حسێن، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە وەرزی دروێنەدا لەگەڵ کۆمەڵە جووتیار و بازرگانێکدا کۆ بووەوە؛ لە كۆبوونەوەكەدا ڕاوبۆچوونی جووتیاران لەبارەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ وەرگیراوە."
دلێر ڕاشیگەیاند: "چەندین پێشنیار بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرز دەكەینەوە؛ ئەمساڵ شێوازی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان دەگۆڕێت، لەوانە دیاركردنی كرێی ئۆتۆمبێڵی بارهەلگر و دانانی سیستەم بۆ ڕادەستكردنی بەرهەم، چونكە لە وەرگرتنی گەنم جیاوازی دەكرێت و گەنمی ولآتانی دیكە بە مەبەستی بازرگانی ڕادەستی سایلۆكانی هەرێم دەكرێت."
قائید میرۆ




