دزه‌یى هه‌واڵێك به‌درۆ ده‌خاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى حكوومه‌ت هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى شارپرێسى به‌درۆ خسته‌وه و گوتى: "ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵێكى بێبنه‌ما و دوور له ڕاستى بڵاو كردووه‌ته‌وه گوایه له ڕێگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه به‌ربه‌ست خراوه‌ته به‌رده‌م ڕێككه‌وتنى بوارى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران". ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: ''گوایه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕێگره.''
(دزه‌یى) به ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌به‌ستراو، بێبنه‌ما و دوور له هه‌موو ڕاستییه‌كه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌هێناوه. گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌رباره‌ى هاوكارى له بوارى وزه‌دا هه‌یه و له ئاستى ته‌كنیكیدا به‌رده‌وامه".
گوته‌بێژى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه، كه سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌وانه‌ش له بوارى وزه‌دا، په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ هه‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا هه‌یه.




