٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قادر قادر: هەڵمەتی فراوان بۆ کوشتنی سەرکردەکانی داعش، بەرەی جەنگی لاسەنگ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ڵێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان قارەمانانە هەڵمەتی کوشتنی سەرکردەکانی داعش دەستپێکردووە و، لە چەندین کردەی سەربازیدا، گەورەتیرۆریستی داعش کوژراون.

(قادر قادر) بەرپرسی میحوەری گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، دە سەرکردەتیرۆریستی داعش کوژراون کە بەشێکی زۆریان کەسانێک بوون، داڕێژەی پیلانی هێرشی سەر هەرێمی کوردستان بوون و، گوتی: "عێراقییەكانی ناو داعش، لە شەڕەکانی پێشمەرگەدا کوژراون، ئەو عێراقیانە پێشووتر ئەفسەری پلەباڵا بوون لەناو حکوومەتی بەعسدا و ماوەیەک خانەنشین بوون، بەڵام لەگەڵ هاتنی داعش بوونەتە کەسانی نەخشەداڕێژی شەڕەکانی داعش کە بەشێک لە هێرشەکانی داعش پیلان ئەو سەرکردانە بووە، هه‌ڵبه‌ته‌ بەخۆشحاڵییەوە ئێستا هەڵمەتی فراوان بۆ کوشتنی سەرکردەکانی داعش دەستپێکردووە، کە بەشێکیان پێشمەرگە لە هێرشەکاندا کوشتوونی و، بەشێکی دیکەیان ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان لەناو بردوون".

(قادر قادر) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌: کوشتنی سەرکردەکانی داعش لاسەنگەی شەڕی گۆڕیووە بە ئاراستەی سەرکەوتنی یه‌ك له‌ دوایه‌كی پێشمەرگە.

كارزان سه‌باح هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار