"حكوومەت چوار وه‌زیر بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ڕادەسپێرێت"
__2016_05_19_h21m22s29__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- "ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت ناوی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران كه وه‌زاره‌ته‌كان ڕه‌وانه‌یان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ لیستی ناوی كۆمه‌ڵە‌ی داكۆكی له مافی كرێنشینان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێت له چوار وه‌زیر بۆ ئه‌و بابه‌ته.
(د. سیراج خه‌یلانی) ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و ناوانه‌ی كه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانییان ناردووه بۆ پێدانی زه‌وی، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوانه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی كرێنشینانەوە ڕه‌وانه كرابوون گەیشتووەتە ده‌ست لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندەکەی وه‌زارتی شاره‌وانی و، پاكتاو كراوه، ئه‌وانه‌ی مافیانه زه‌ویان پێ بدرێت؛ لیستێك ئاماده كراوه و ئێستا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندایه و، له‌گه‌ڵ ٢٥ ڕێنماییدا ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات، له وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م كه هاتووه ده‌یه‌وێت لیژنه‌یه‌ك پێك بێنێت كه له چوار وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار پێك دێن كه په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌ته‌كانیانەوە هه‌یه تا كاره‌كان به ڕێكوپێكی بڕوات و ئه‌وه‌ی مافی زه‌ویی هه‌بێت زه‌ویی پێ بدرێت.
(خه‌یلانی) گوتیشی: "پاكتاوكردنی ناوه‌كان كاتێكی زۆری پێویسته؛ چونكه ئاسان نییه بزانین كێ زه‌وینی به ناوه یان خانوو؛ یاخود ڕێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه یان نا؛ هەڵبەت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوی باش نراوه."
نەشوان بەرزنجی




