خازر تیرۆریستانی داعش دیسان چه‌كی كیمیایییان به‌كار هێنا

خازر-KDP.info- سه‌په‌رشتیاری میحوه‌ری خازر ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش دیسان بە چه‌كی كیمیایی له هێزه‌كانی پیشمه‌رگەیان دا.
(عارف ته‌یفوور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تیرۆریستانی داعش له سنووری 'حه‌سه‌ن‌شام'ـی میحوه‌ری خازرەوە دیسان چه‌كی كیمیایییان گرتە سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پیشمه‌رگه؛ لە دووكه‌ڵی ئەو چەکەدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك تووشی ڕشانه‌وه بوون".
(عارف ته‌یفوور) دەیشڵێت: "ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چاک لە تیرۆریستانی داعش هاتوونەتە دەنگ و، گوندی شێخ‌ئه‌میریان لێ کردوونەتە دۆزەخ."
نه‌شوان به‌رزنجی




