٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆكاری دواكەوتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، ئاڵۆزییەكانی بەغدایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- رێكخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێم و عێراق رایگەیاند، نەناردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، پەیوەندی بە ئاڵۆزییەكانی عێراق و دەستبەكارنەبوونی وەزیری نوێی بازرگانییەوە هەیە، هەر كاتێك وەزیر دەستبەكار بوو، بەشەخۆراكی مانگانە وەك خۆی لێ دێتەوە.

(حوسێن سەبری)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نەناردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان پەیوەندی بە ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە هەیە، دوای دەستبەكاربوونی وەزیری نوێی بازرگانی، بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەگاتە دەستمان و لە ڕێگەی بریكارەكانەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت".
(سەبری) گوتیشی: "بەردەوام هاووڵاتیان گلەیی لە دواكەوتنی بەشەخۆراكی مانگانە دەكەن، بۆیە ئێمە وەك شاندێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم سەردانی بەغدامان كرد، بۆ ئەوەی بزانین دواكەوتنی بەشەخۆراكی مانگانە بەس بۆ هەرێمە، یان هەموو عێراقی گرتووەتەوە، بەڵام دیار بوو ئامادەنەبوونی وەزیر و ئیمزانەكردنی گرێبەستەكان، هۆكارن بۆ دواكەوتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، هەر كاتێك وەزیر دەستبەكار بوو، بەشەخۆراكی هاووڵاتان وەك خۆی لێ دێتەوە، هەروەها لە داهاتوویەكی نزیكدا جارێكی دیكە سەردانی بەغدا دەكەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین كارەكان بە كوێ گەییشتوون".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار