كۆنسووڵی گشتیی كوێت، پیرۆزبایی لە دەزگای بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی بەئەندامبوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەنجوومەنی ئابووریی كۆمەڵایەتی (ECOSOC) كە بەشدار دەبێت لە سەرجەم پرۆژە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكانی UN، كۆنسووڵی گشتیی دەوڵەتی كوێت پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات.
لە پیرۆزبایینامەكەی كۆنسووڵی گشتیی دەوڵەتی كوێت لە هەولێر، تیشك خراوەتە سەر كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێناو مرۆڤایەتی بە گشتی، ئەمەیش دەقی پیرۆزبایینامەكەی كۆنسووڵی گشتیی دەوڵەتی كوێتە لە هەولێر:
بەڕێزان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی
بەناوی كۆنسووڵی گشتیی دەوڵەتی كوێت لە هەولێر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین بە بۆنەی پێدانی (پلەی راوێژكاری تایبەت) لە لایەن ئەنجوومەنی رۆشنبیری و ئابووری سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان (ECOSOC).
هەموومان باوەڕمان وایە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كۆششی بەردەوامدایە بۆ پەرەپێدان و پەیڕەوكردنی ئەو نازناوە بە باشترین رێگاو بەردەوامیشە لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان و مرۆڤایەتی بە گشتی. ئەوەمان بەدی كرد لە میانەی هاوكاریی نێوانمان و لە ڕێگای كۆمەڵەی مانگی سووری كوێتی، هەڵمەتەكەیان لە تەك ئێوە بۆ كەمكردنەوەی مەینەت و ئازاری گەلی عێراقی لەم بارودۆخە ناهەموارە.
كۆنسووڵی گشتی دەوڵەتی كوێت لە هەولێر ئەمە بە هەل دەزانێت بۆ دەربڕینی هەست و رێزی.
كۆنسووڵی گشتی
د. عومەر ئەحمد ئەلكندەری




