٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی ئەڵمانیا: بارزانی، سیمبولی ئاشتییە لە هەموو جیهاندا

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا -KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای دهۆك، دەڵێ، لە سەردانێكدا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی گوتیان كە بەردەوامن لە هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان و، پشتیوانیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانیش دەكەن.

(ئەكرەم فەتاح)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا دانیشتنێكیمان لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی) لە شاری (frankfurt) ساز كرد و، بەرپرسی ڕێكخراوەكە (كارل هاڤن) پەیمانی دا پشتیوانیی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بكەن، ڕێكخراوەكە هەروەها دەستخۆشی لە هەرێمی كوردستان كرد لە شەڕكردنی دژی تیرۆر و لەهەمان كاتدا سوپاس و ستاییشی (سەرۆك بارزانی)ـیان كرد كە كوردستانی كردووەتە ماڵێكی فرەنەتەوە و بەیەكەوەژیانێكی ئارام و سەقامگیر."

(فەتاح) گوتیشی: "داوامان لەو ڕێكخراوە كردووە زیاتر یارمەتیمان بدەن، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، ڕێكخراوەكە دواكارییەكەمانی قبووڵ كرد و بەردەوام دەبن لە هاوكاریی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و، پشتیوانیی لە (سەرۆك بارزانی) و بابەتی ڕیفراندۆم دەكەن، چونكە سەرۆك ئەمرۆ  لەجیهان بە سیمبولی ئاشتی دەناسرێت، بۆیە هەموو دەرگاكان بە ڕووی (سەرۆك بارزانی) كراوەتەوە بۆ پشتیوانی لە كوردستان و هێزی پێششمەرگە."

شایانی باشە، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی كە لقی لە (٣٩) وڵاتی جیهاندا هەیە، لەساڵی ١٩٧٤ دامەزراوە و لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا بۆ دە جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

 

فایزە پاڵانی-حەكیم حكمەت 

هەواڵی پەیوەندیدار