٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا بۆ ئاوارەکان لە دهۆکدا دوو ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- سەرۆکی ھاوکاریی پەنابەرانی ئەڵمانیا رایگەیاند، کە 2 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆکدا تەرخان کردووە.

(سلیمان ھۆڤک)ھەنەرمەند و ڕۆشنبیر لە وڵاتی ئەڵمانیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا لە شاری (Baden-Württemberg) لەگەڵ (ئەکڕەم فەتاح) سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک و خاتوو (ئێرینا مۆندێل) سەرۆکی ھاوکاری پەنابەرانی دەرەوە و ناوەوەی ئەڵمانیا، کۆبونەوەیەکمان سازدا، لە دانیشتنەکەدا باس لە ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا کرا بۆ ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای دھۆک بەتایبەتی، پێشتریش ئەم خاتوونە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و لە پارێزگای دھۆک لە نزیکەوە کەمپی ئاوارەکانی بەرسەرکردۆتەوە و پەیمانی داوە ھاوکارییەکانیان بەردەوام بێت و بڕی 2ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ ئاوارەکان لە پارێزگای دھۆکدا.

(ھۆڤک) دەیشڵێ: "سەرۆکی ھاوکاری پەنابەرانی دەرەوە و ناوەوەی ئەڵمانیا، بە گرنگییەوە باسی لە ھەرێمی کوردستانی کرد دەربارەی یارمەتی دانی ئاوارەکان و لە خۆگرتنیان سەرەڕای ئەو ھەموو قەیرانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، دووپاتی کردەووە بەردەوام دەبن لە پەیوەندییە ھاوکارییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا.

 

فایزە پاڵانی-حەکیم حکمەت

هەواڵی پەیوەندیدار