مه‌سروور بارزانی: هیواخوازین یەکێتیی ئەورووپا وەک بەشێکی چارەسەر لە بژارده و هه‌ڵویستی هه‌رێم بڕوانێ

هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە پێشوازی (د. نیكۆلاس وێستكۆت) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و شاندی یاوه‌ری دا، هیوای خواست یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر له بژارده و هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێ.
ئه‌مڕۆ ١٨/٥/٢٠١٦ مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له د. نیكۆلاس وێستكۆت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و شاندی یاوه‌ری، كه به مه‌به‌ستی بینین و هه‌ڵسه‌نگاندی باردۆخه‌كه هاتبوون، رایگه‌یاند، پێداگیری و به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵه مێژووییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا نییه، پێویسته وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر له به‌رنامه و بژارده‌ی گه‌لی كوردستان بڕوانرێ.
له‌و دیداره‌دا، كه دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا ئاماده‌یبوو، تیشكخرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ دژ به تیرۆریستانی داعش و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌وه مه‌سروور بارزانی بارودۆخی مه‌یدانی جه‌نگه‌كه‌ی شیكرده‌وه و رایگه‌یاند، وێڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئازادكردنی خاكێكی زۆر له ده‌ست داعش، به‌ڵام هێشتاش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان ماون، كه پێشتر له وتارێكمدا له په‌رله‌مانی ئه‌وڕووپا ئاماژه‌م پێدا. هه‌روه‌ها داوای كرد پێویسته یه‌كێتی ئه‌وڕووپا هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی خێرا و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له بواری سه‌ربازی و ئابووری و یارمه‌تی مرۆییشه‌وه پێویستی به هاوكاری ئه‌وڕووپا هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران، كه بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئاینده‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی كێشه كۆن و نوێكانی عێراق بۆ شاندی میوان باسكرد و دووپاتی له بژارده و هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان كرده‌وه، كه پێویسته به ئاشتیانه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك دوو دراوسێ بن و گوتی: كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌موو رێگه‌یه‌كی تاقیكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گۆرینی عه‌قلیه‌ت و بڕوانه‌بوونی به‌غدا به هاوبه‌شی راسته‌قینه، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان، كورد مافی خۆیه‌تی به‌دوای بژارده‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێ، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دابین ده‌كات و سه‌قامگیریش بۆ ناوچه‌كه ده‌هێنێ، هیواشی خواست یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر له بژارده و هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چۆن متمانه به عه‌قلیه‌تێك ده‌كرێ، كه پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆی بزانێ، له‌كاتێكدا به گوێره‌ی ده‌ستوور به‌شێكه له‌و وڵاته.




