ده‌بێت جۆری گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەپرسێت، "چ ئیمتیازاتێكی كورد ماوە له به‌غدا تا داوای شه‌راكه‌تیان لێ بكه‌ین؟"، بە باوەڕی ئەو، باشترین چارە بۆ ئه‌م قۆناغه گۆڕانكارییه له جۆری گفتوگۆكاندا.
(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی كوردستانی راگه‌یاند: "كورد هیچ ئیمتیازاتێكی له عێراقدا نه‌ماوه، ئاخر بودجه‌یه نامانده‌نێ، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌یە رایانگرتووه، كێشه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت دروست ده‌كه‌ن و خۆشیان له‌هه‌موو پابه‌ندبوونێكی یاسا و ده‌ستووری ده‌دزنه‌وه."
(عه‌لی عه‌ونی) گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتووه جۆری گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و پێیان بڵێین، كاتی ئه‌وه هاتووه وه‌كو دوو دراوسێی باش مامه‌ڵه لەگەڵ یه‌كتریدا بكه‌ین و بۆ هه‌ردوولامان ئه‌وه باشه، ئه‌وكاته‌ش نه به‌غدا خۆی به ئێمه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و نه ئێمه‌یش چاومان له به‌غدا ده‌بێت، به‌ڵكو كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی خۆمان هه‌بێت و تواناكانی خۆمان له‌ناوخۆی خۆمان به‌كار بهێنین".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "زۆر گرینگه جۆری گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یش بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌وەی پێیان بڵێین كه ئێمه مه‌ترسیی نین بۆ سه‌ر هیچ و پێكهاته‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا."
کارزان سەباح هەورامی




