٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

پارتی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info  ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و، دۆخی هەنووکەیی هه‌رێمی كورستان و عێراق و، هاوکێشە سیاسییەکان دەخرێنە بەر باسەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و، وەک(عارف روشدی) راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دەربارەی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكارییە سیاسییەکان، هەروەها هه‌ڵوێستی كورد له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، وا بڕیارە له‌و كۆبوونه‌وەیەدا‌ باس له‌ هه‌ڵوێستی پارتی بكرێت له ‌به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار