له به‌نداوى مووسڵ، پێشمه‌رگه داعشی تێك شكاند

هه‌ولێر-KDP.info- هاریكارى فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له به‌نداوى مووسڵ ڕایده‌گه‌ینێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشانی تێك شكاند و گورزێكی گه‌وره‌یان لێدان و چه‌ندان لاشه‌یان پێ جێهێشتن.
عه‌مید (هێرش مامه‌نداغا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت،"سه‌عات 4ـى ئه‌م به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌یه، تیرۆریستانى داعش هێرشیان هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له چوارڕێیانى ئاسكى مووسڵ و خاڵه‌كانى بورجیش كه ده‌روانێته سه‌ر ئاسكى مووسڵ، هه‌ڵبه‌ته هه‌ر زوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه به تووندى به‌رپه‌رچ درانه‌وه و له ماوه‌ى زیاتر له 2 سه‌عاتدا تێك شكێندران."
عه‌مید(هێرش) گوتیشى: "له‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌دا، پێشمه‌رگه لاشه‌ى 11 خۆكوژى به تیرۆریستانى داعش جێ هێشت، به‌رله‌وه‌ی بتوانن خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان جیا له‌و لاشانه‌ی به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌ن، تیرۆریستان كوژراو و بریندارى زۆریان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئامارى ته‌واومان له به‌رده‌ست نییه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




