پەیەدە بارەگاکانی سووتاندن چونکە دژی سایکسپیکۆ چالاکیان هەبوو

رۆژئاوای کوردستان -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگهیاند، لە ڕۆژئاوای کوردستان ھەر پارتیێکی سیاسی دژی رێککەوتننامەی سایکسپیکۆ خۆپیشاندان بکات و بێتە دەنگ، ئەندامەکانی دەستگیر دەکرێن و بارەگاکەیشیان لێ دەسووتێنن.
ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (د. کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ لە گرکێلەکێ و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەندامانی ئەنەکەسە و پەدەکەسە دژی ڕێککەوتننامەی سایکسپیکۆ خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام پەیەدە لێیان نەگەڕا و، چەند ئەندامێکی ئەو دوو لایەنەیشیان دەستگیر کردووە و، بارەگاکەیشیان لێیان سوتاندووە؛ بڕیاریشیان داوە لێ نەگەڕێن هیچ لایەنێک لە سایکسپیکۆ بێتە دەنگ."
(د.کاوە ئازیزی) گوتیشی، پەیەدە دیارە پەیەدە دەوڵەتی کوردییان ناوێ و، پێیشیان ناخۆشە سنوورە دەستکردەکەی سایکسپیکۆ دەستکاری بکرێت و، لە خەڵکی بەرهەڵستکاریش ناگەڕێن.
بڵند ئیبراھیم




