٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر بڕیاریدا: بەڵی بۆ سەربەخۆیی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەنێو ئاپۆڕای جەماوەردا لە پایتەختی کوردستان، کەرنەڤاڵی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد و، جەماوەر تێکڕا پاڵپشتیان بۆ (سەرۆک بارزانی) دووپاتکردەوە بۆ جاڕدانی سەربەخۆیی.

جەماوەری هەولێر ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی پاڵپشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپاتیان کردەوە کە تێکڕا پاڵپشتی لە (سەرۆک بارزانی) دەکەن بۆ جاڕدانی سەربەخۆیی کوردستان و، ئەو نەخشەیەی کە بە قەڵەم بۆ دابەشوونی کوردستان کێشرا ئەمڕۆ پێشمەرگە بە خوێن سڕییەوە.

لە کەرنەڤاڵەکەدا جەماوەر بە جۆش و خرۆشەوە رایانگەیاند کە ئامادەن بێنان بن، بەڵام ئامادە نین کە بێدەوڵەت بن و دەستخۆشیان لە دەستکەوتەکانی پێشمەرگە کرد کە ئەمڕۆ لەسایەی پێشمەرگەدا دەتوانن ئازادانە گوزارشت لە مافی سەربەخۆیی خۆیان بکەن و ئیدی ئەم دۆخەی ئێستایان بە گونجاو لەبار ناوبرد بۆ ریفراندۆم.

تێکڕای جەماوەر رێککەوتنی سایکس-پیکۆیان شەرمەزار کرد و نەخشەی سایکس-پیکۆیان بە مردوو ناو برد کە پێشمەرگە نەخشەکەی لول داو ئێستا ئاڵای کوردستانی لەسەر هەڵکردووە.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ چینوتوێژەکانی هەولێر لە کەرنەڤاڵێکدا  پاڵپشتیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپاتکردەوە و دەستپێکردنی کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە سەربەخۆییش بە رێپێوانێکی مەدەنییانەی پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەیلول و خەڵک و چینوتوێژەکانی هەولێر بۆ بەردەم مەچکۆ دەستی پێکرد و، لەوێیشدا جاڕدانی پاڵپشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر بەردەوام بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار