٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"باسی ئاکامی ڕیفراندۆمەکە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و عێراقیشدا دەکەین"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info - جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەکات پێویستیان بەوەیە بۆ بابەتی ڕیفراندۆم لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتییشدا قسە بکەین؛ ئەمەش دوای ئەوەی کە گەلی کوردستان بڕیاری خۆی لەو بارەوە یەکلا کردەوە کە مافێکی رەوای گەلی کوردستانە.

 

د. تاریق گەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕیفراندۆم بابەتێکە پەیوەندیی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی مافی چارەنووس، بە پێی هەقنامە (میساق)ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشی پێنجەم دەتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەنل بۆیە کاتێک ئێمە ئەو بڕیارە دەدەین پێویستیمان بەوە نییە پرس بە کەس بکەین."

 

گوتیشی: "هەڵبەت باسی 'دەرئەنجامی بڕیارەکە' لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراقیشدا دەکەین."

ئەوەشی خستە ڕوو: "هەنگاوی گرنگ و پێویستیمان لە بەردەمدایە بۆ کردنی ڕیفراندۆمەکە؛ جا دەبێت هەوڵەکەمان فراوانتر و خێراتر بکەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا باسی بکەین."

هەواڵی پەیوەندیدار