لە 'کان'ـدا دەرهێنەرێکی ناوداری جیهان فیلمی پێشمەرگەی نمایش کرد

ئاژانسەکان-KDP.info- لە جەژنەفیلمە جیهانییەکەی (کان)ـی فەرەنسا، فیلمی سینەماییی (پێشمەرگە) نمایش کرا؛ بیرمەند و فیلمسازی گەورەی جیهان (بێرنارد ھێنر لیفی) ئەو فیلمەی کردووە.
فیلمی (پێشمەرگە) چەند دیمەنێکی زیندووی شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعشی لەخۆ گرتووە؛ تەنانەت لە فیلمەکەدا وێنەگرێکی فیلمەکەش هەر بە ڕاستی بریندار دەبێت. ئەوەش ڕێزلێنانێکی جیهانییە لە ڕۆڵ و ئازایەتیی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرگری لە ئازادی.




