هەولێر..کەرنەڤاڵی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد

هەولێر-KDP.info- هەر ئێستا لەنێو ئاپۆڕای جەماوەردا لە پایتەختی کوردستان، کەرنەڤاڵی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
چینوتوێژەکانی هەولێر لە کەرنەڤاڵێکدا ئەمڕۆ پاڵپشتیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپاتکردەوە و دەستپێکردنی کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە سەربەخۆیی، بە رێپێوانێکی مەدەنیانەی پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەیلول و خەڵک و چینوتوێژەکانی هەولێر بۆ بەردەم مەچکۆ دەستی پێکرد و لەوێدا بڕگەکانی دیکەی کەرنەڤاڵەکە دەست پێدەکات.




