"بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی سنوورە دەستکردەکەی سایکس‌پیکۆ کۆتایی هات"

هەولێر-KDP.info- دوێنێ سەدەمین ساڵوەگەڕی ڕێككه‌وتنامه‌ی سایكس‌پیكۆ بوو كه ساڵی 1916 فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا واژوویان كردبوو؛ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هەقی كوردی پێخوست کرد؛ ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ده‌ڵێن: "ئاڵای كوردستان‌مان له سنووری ڕاسته‌قینه‌ی خۆماندا به‌رز كردووەتەوە و به سه‌ركردایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) سنووره‌كانی سایكس‌پیكۆمان تێك شكاند، ئێستایش کاتی ڕیفراندۆمە.
(قادر قادر) به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێككه‌وتنی سایكس پیكۆ پیلانێكی گه‌وره بوو بۆ ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا؛ هه‌ر بۆیه‌ش له‌وكات ده‌ستیان كرد به دروستكردنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌ب و، تورك و فارسیش له نێویاندا؛ چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارتر بوون و ئه‌وانیان پێ باشتر بوو؛ سڕینه‌وه‌ی ناوی كوردیان لا ئاسانتر بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و ئێستاش كه ئه‌و پیلانه 100 ساڵانە تەمەنی به‌سه‌ر چووە، دژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌یانه‌وێت ئه‌و پیلانه بژیێننەوە؛ ڕه‌نگه له ناوخۆشیدا داردەستیان هەبێ، به‌ڵام به زانایی و هزری (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌و هه‌موو پیلانانه‌ی دژمنانی كورد تێك ده‌شکێت."
"ئه‌مساڵ ساڵی ڕیفراندۆم و بڕیاردانه"
(قادر قادر) دەڵێ: "ئه‌مساڵ ساڵی ڕیفراندۆم و بڕیاردانه و، دەبین به ده‌وڵه‌تێك وه‌ک ده‌وڵه‌تانی تر كه زۆریان ڕه‌نگه نیوه‌ی ئێمه‌یش نه‌بن، به‌ڵام پاڵپشتیان هه‌بووه و كراون به ده‌وڵه‌ت؛ جا ئێمه‌ی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌رمان لە دژمن و لە تیرۆریستانیش گرتووە و له به‌رگریداین؛ دڵمان خۆشە و دەزانین ئەوەندەی نەماوە دەوڵه‌تی كوردان له‌سه‌ر ده‌ستی (سه‌رۆك بارزانی) ڕابگه‌یێنرێت؛ بارزانی بە خۆی و بە خانه‌وادەوە هه‌میشه له خزمه‌تی میلله‌تی كورددانە."
لیوا (تارق سلێمان هه‌رنی) به‌رپرسی میحوه‌ری تلسقۆفی هێزه‌كانی پیشمه‌رگەیش له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وه‌كو هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه گیان‌له‌سه‌رده‌ستین بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و، خه‌ون و ئومێدی هه‌موو پێشمه‌رگه و تاكێكی میلله‌تی كورده ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانین به خوێن و به خۆڕاگری و به‌رخودان و قاره‌مانه‌تی، نه‌ك ڕێككه‌وتنی سایكس‌پیكۆ به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنه مێژوویانه‌ی دژ به میلله‌تی كورد كراوه هه‌ڵوه‌شێنینەوە و به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین، كه خاوه‌ن زمان و كه‌لتوور و جوگرافیا و میلله‌تین؛ ئێمه‌ش هەقی خۆمانە وه‌كو میلله‌تانی جیهان بگه‌ین به مافی ڕەوای خۆمان."
"كورد هەرگیز هەڕەشەی لە هیچ وڵاتێکی دراوسێ و جیهان نەکردووە"
لیوا (تارق هه‌رنی) گوتیشی: "هیچ گومانی تێدا نییه به هێز وبازووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) كه توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌موو میلله‌تانی جیهان بێنێته سه‌ر خه‌ت كه كورد میلله‌تێكی زوڵملێكراوه و شایسته‌ی ژیانه و هیچ كات مه‌ترسی نه‌بووه له‌سه‌ر وڵاته‌كانی دراوسێ و جیهان؛ به پێچه‌وانه‌وه كورد حه‌زلێكه‌ر و پاڵپشت بووه بۆ ئاشتی و ته‌بایی؛ ئێستا پیشمه‌رگه وا كوردستان لە هەموو دژمن و پیلانێک دەپارێزێت و، ڕێککەوتنە زاڵمانەکەی سایکس‌پیکۆی هەڵوەشاندووەتەوە."
" ئاڵای كودستان له سنووری ڕاسته‌قینه‌ی خۆماندا ده‌گه‌شێته‌وه"
مقه‌ده‌م (نه‌جات خوله زراری) له میحوه‌ری كه‌ركووكەوە ئاوەها باسی سایکس‌پیکۆی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان کرد: "ئه‌و سنووره‌ی سایكس پیكۆ دیاری‌یان کرد و، به زۆره‌ملێ به‌سه‌ر کوردیاندا سەپاند، سنووری ده‌ستكرد بوو، بۆیه ئێمه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست و بازووی خۆمان به سه‌ركردایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) كه هه‌میشه له‌گه‌ڵماندایه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، ئه‌و سنووره‌مان تێك شكاندووە و، ئه‌و سنووره نه‌ماوه و، ئاڵای كودستان له سنووری ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان ده‌گه‌شێته‌وه؛ به‌و هیوایه‌ین هه‌رچوار پارچه سنووری نه‌مێنێت."
گوتیشی: "له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه بە لایه‌نە سیاسییه‌كانی دەڵێم ئێمه‌ی پێشمه‌رگه سنووری سایكس‌پیكۆمان شكاند و نه‌مانهێشت و ئازادیمان بۆ كوردستان به‌ده‌ست هێنا، ئێوه‌ش واز له ململانێ بێن و یه‌ك بگرن و به‌ره‌و ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كورد هه‌نگاو بنێن؛ با بە قسەی دژمنان لە خشتە نەچینەوە و، یەک بگرین و ئەو هه‌له مێژووییه لەکیس نه‌ده‌ین؛ (سه‌رۆك بارزانی) گوتەنی "هه‌ر كاتێك میلله‌تی كورد یه‌ك بێت موعجیزه دروست ده‌كات".
عه‌قید (سه‌ربه‌ست مفتی) فه‌رمانده له میحوه‌ری خازرەوە بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سنوورە ده‌ستكردە به زۆر سه‌پێنراوەکەی سایكس پیكۆ له‌لای ئێمه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ڕابه‌رایه‌تی (سه‌رۆك بارزانی) به‌ر له هاتنی ڕۆژ و به‌رواری خۆی نه‌مانهێشت و، بەزاندمان و نه‌ما؛ به‌ڵێنیشمان به (سه‌رۆك بارزانی) داوه به‌رگری له‌و سنووره بكه‌ین كه ده‌ستنیشانی ده‌كات و، ده‌یكه‌ین به سنووری كوردستان و، ئه‌وه‌شی له توانای هێزی پیشمه‌رگه‌دا بێت بۆ له‌ناوبردنی پیلانی دژمنانی كوردستان ده‌یكات."
نه‌شوان به‌رزنجی




