٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر لایەنێك دژی سەربەخۆیی بوەستێتەوە دەكەوێتە بەر نەفرەتی گەل و مێژوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، من لەو باوەڕەدام کە دەوڵەتی كورد ڕاگەیێندرا، وڵاتانی جیهان ئەگەر لەگەڵیشدا نەبن، دژی ناوەستنەوە، جا کەی ڕەوایە لایەنێكی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە دژی سەربەخۆیی بوەستێتەوە! خۆی هەر لایەنێك دژی بوەستێتەوە دەكەوێتە بەر نەفرەتی مێژوو و خەڵكی هەرێمی كوردستان.

 

(عەبدوڵا وەرتی) وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە سەرەتای ئەمساڵدا هێزە سیاسییەكانی كوردستان كۆ بوونەوە، هەرهەموویان یەكدەنگ بوون لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم كە مافێكی یاسایی و دەستووری و سروشتیی خەڵكی كوردستانە، دەبێ ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بكرێ، دەبووایە ئەو بەرنامەیە لەو ڕۆژەدا جێبەجێ كرابایە كە سەد ساڵ لەمەوبەر سایكس و‌پیكۆ ئیمزایان كردبوو؛ چونكە ئێستا زەمینەیەكی زۆر باش چ لە ناوخۆی عێراق، چ لە كوردستان و ناوچەكەدا هەیە؛ وا دەبینین حكوومەتی عێراق و ئەقڵیەتی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا دەكەن، بۆیە دەبێ ڕێوشوێنی یاسایی و ئامادەكارییەکی تەواو بكرێت بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووسی كورد و، ناوماڵی كورد ڕێك بخرێتەوە و، سەرجەم هێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆ ببنەوە."

 

گوتیشی : هیچ وڵاتێكی جیهان بە ئاشكرا دژی سەربەخۆییی كوردستان هەڵوێستی خۆی دەرنەبڕیوە، بۆیە من لەو باوەڕەدام کەینێ دەوڵەتی كوردان ڕاگەیێنرا، وڵاتانی جیهان ئەگەر لەگەڵیشدا نەبن، دژی ناوەستنەوە، جا چۆن دەبێت لایەنێكی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە دژی سەربەخۆیی بوەستێتەوە؟ هەر لایەنێك کارێکی وای کرد دەكەوێتە بەر نەفرەتی مێژوو و خەڵكی هەرێمی كوردستان.

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار