٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئـەمڕۆ هەولێر كەرنەڤاڵی ریفراندۆم ساز دەدات.. ئامانج سەربەخۆیی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر، كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ساز بكرێت.

(نەجمەددین حەسەن) یەكێك لە رێكخەرانی كەرنەڤاڵەكە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئـەمڕۆ ئـێوارە سەعات ٤:٠٠ كەرنەڤاڵی جەماوەریی ریفراندۆمە، كە لەلای هۆتێل شیراتۆنەوە بۆ بەردەم چایخانەی مەچكۆ- پاركی شار دەست پێدەكات و، چەندین بڕگەی سەرنجڕاكێش و جیاوازی تێدایە، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی دەكەین بۆ پشتگیریكردن لەو كەرنەڤاڵە، بەشدار بن".

(حەسەن) گوتیشی: "ئێمە كە نزیكەی ٢٠ گەنجی شاری هەولێرین، خۆبەخشانە ئەو كەرنەڤاڵە رێك دەخەین و، ئامانجیش لێی ئەوەیە كە ریفراندۆم بكرێت و هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی وەربگرێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار