٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەیدۆ: پەكەكە دەڵێن بە عێراقەوە گرێ دراوین.. چاوەڕوانی وەڵامی بەغداین

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، داوایان لە پەكەكە و هەر هێزێكی تریش كردووە كە نایاسایین لە شنگال تا بارەگاكانی حكوومەت چۆڵ بكەن و، نووسراوێكی فەرمیشییان لەبارەی پەكەكەوە ئاڕاستەی بەغدا كردووە.
 
(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیارمان دا كە هێزەكانی پەكەكە لە شنگال بارەگا حكوومییەكان چۆڵ بكەن و، وەكو لیستی بڕایەتی و پێكەوەژیانیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بەیانێكمان دەركردووە و جەختمان لەسەر هەمان بڕیار كردەوە، هەروەها سەردانی ئەوانیشمان كرد و ئاگادارمان كردوونەتەوە كە فەرمانگە و شوێنە حكوومییەكان چۆڵ بكەن، لەگەڵ ئەوانیشدا هەر هێزێكی تری نایاسایی هەبێت، داوامان كردووە لە شنگال نەمێنن، تەنیا هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی ناوخۆیی هێزی فەرمین لەو شارەدا و دەیپارێزن".
 
(سەیدۆ) گوتیشی: "پەكەكە دەڵێن ئێمە بە بەغداوە گرێ دراوین، بۆیە ئێمەیش نووسراوێكی فەرمیمان ئاڕاستەی حكوومەتی عیراق كردووە و، پرسیاری ئەوەما ئاڕاستە كردوون كە چۆن دەبێ پەكەكە سەر بە بەغدا بێت؟ بۆیە ئێستا چاوەڕێی وەڵامی بەغداین".
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار