ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ قوتابیانی كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خه‌رچ ده‌كرێت

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ، ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ قوتابیانی كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه له په‌یمانگاكان ده‌خوێنن خه‌رج ده‌كرێت.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سبه‌ینێ سێشه‌ممه سه‌عات 10ـی به‌یانی له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ قوتابیانی كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خه‌رج ده‌كات كه له په‌یمانگاكان ده‌خوێنن.
گوتیشی: بۆ قوتابیانی ناو شار بڕی 900 هه‌زار دیناره، بۆ قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی شار ملیۆنێك و 800 هه‌زار دیناره".
ڕابین شێروانی




