٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی مەسیحی: ئەوەی کێشە بۆ ریفراندۆم دروست بکات لە کۆمەڵگەدا جێی نابێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێكی كوردستان لە لیستی گردبوونەوەی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، رایگەیاند، پێویستە بە هەموو جیاوازییەكانەوە كار بەو ئاڕاستەیەدا بكەین بەرەو ریفراندۆم بچین و بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین، هەر لایەنێكیش بیەوێت كێشە دروست بكات و لەبەر بەرژەوەندیی تەسكی حزبی ئەم بەرژەوەندییە نەتەوەییە بكاتە قوربانی، جێگای لەناو كۆمەڵگادا نابێتەوە.

(وەحیدە یاقۆ هورمز) لە لیستی گردبوونەوەی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دروستبوونی دەوڵەتی كوردی، زیاتر ئارامی بەسەر كوردستاندا دەكێشێت و مافی پێكهاتەكان زیاتر پارێزراو دەبێت، هەروەها بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان زۆر لە كێشەكانی هەرێم چارە دەبن، هەروەها بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە وڵاتێك جیا دەبینەوە كە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەچەوسێنێتەوە، بۆیە زۆر پێویستە هەموو پێكهاتەكان بەشداری لەو هەڵمەتەدا بكەن، تا بۆ ڕای گشتی دیار بێت، كە هەموو چین و توێژەكانی كوردستان لەگەڵ ئەوەن لە هەرێمی كوردستان ڕیفراندۆم ئەنجا بدرێت و خەڵكی كوردستان بەو ئاواتە بگات كە بە درێژایی مێژوو خەباتی بۆ دەكات.

گوتیشی: ئەو هەڵمەتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ەستی پێ كردووە (بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم)پەیامێكی زۆر گرنگە بۆ وڵاتانی جیهان و ناوچەكە، پێویستە بە هەموو جیاوازییەكانەوە كار بەو ئاڕاستەیەدا بكەین بەرەو ریفراندۆم بچین و بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین، هەر لایەنێكیش بیەوێت كێشە دروست بكات و لەبەر بەرژەوەندیی تەسكی حزبی ئەم بەرژەوەندییە نەتەوەییە بكاتە قوربانی، جێگای لەناو كۆمەڵگادا نابێتەوە.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار